رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامهی 5 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا دهكات كه لە شهڕ و پێكدادان لهگەڵ سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ شەممە 6ـی کانوونی یەکەمی 2025، ناوەندی راگەیاندن و چاپهمهنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی ئەو 5 گەریلایەی بڵاوکردەوە کە لە ئادار و حوزەیرانی 2018 لە ناوچەکانی خواکوڕک و گارە لە هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
ناسنامەی گەریلاکان بەمشێوەیەیە: جیهان یگیت ناسراو بە عەباس حەفتانین، لەدایکبووی شرنەخی باکووری کوردستان؛ ئەڤین باکسی ناسراو بە ئاخین باکسی، لەدایکبووی ئێلیهی باکووری کوردستان؛ فەرمان تورگوت ناسراو بە دەمهات مەخمووری، لەدایکبووی جۆلەمێرگی باکووری کوردستان؛ ئۆزگور دەمیر، ناسراو بە سیپان بێوار، لەدایکبووی مووشی باکووری کوردستان و عومەر تورک ناسراو بە زنار بەهۆز لەدایکبووی ئامەدی باکووری کوردستان.
ئەو پێکدادانە لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکدا بوو تورکیا ناوی نا چنگ کە دوایینیان چنگ- قوفڵ بوو لە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
بەڵام ئێستا ئەم شەڕ و پێکدادانە نەماوە، ئەوەش بەهۆی ئەو پرۆسەیەی لە تورکیا هەیە.
پڕۆسەی چارەسەری لە 1ـی تشرینی یەکەمی پار بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەستیپێکرد، دواتر عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ـی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە ببەستێ و چەک دابنێ.
پەکەکە لە ئایاری ئەم ساڵدا بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا. رۆژی 11ـی تەممووزی ئەم ساڵ 30 گەریلای پەکەکە بەشێوەیەکی سیمبوولی چەکەکانیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتاند.
رۆژی 6ـی ئابی 2025، کۆمسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بە 51 ئەندام لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی چارەسەریی پێکهێندرا و دەیان جار کۆبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ