قایمقامیەتی سلێمانی پێنج رۆژ مۆڵەت دەداتە دووکانداران

07-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، دووکاندارانی نێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان ئاگادار دەکەنەوە و پێنج رۆژ مۆڵەتیان دەدەنێ، بۆ ئەوەی مەرجەکانی سەلامەتی جێبەجێ بکەن.
 
رۆژی دووشەممە، 7ی نیسانی 2025، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ھەموو ساڵێک لیژنەیەک پێکدەهێندرێت بۆ پشکنین و بەدواداچوونی مەرجەکانی سەلامەتی لە نێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا، ھەر کەسێک دوای ئاگادارکردنەوە مەرجەکانی جێبەجێ نەکردبێت، سزا دەدرێت".
 
وەکو سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، ئەم رێکارانە ساڵانە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات، بە مەبەستی رێگری لە رووداوی نەخوازراو و ئاگرکەوتنەوە، ھەموو دووکاندارانیش ئاگادار دەکاتەوە، کە پێویستە لەکاتی داخستنی دووکانەکانیان ھیچ کاڵا و شتومەکێک لەدەرەوەی دووکانەکان بەجێنەھێڵن.
 
لەبارەی سزای سەرپێچیکاران، گۆران قادر گوتی، سەرەتا ئاگادار دەکرێنەوە و ماوەیەک مۆڵەتیان پێدەدرێت، دواتر ئەگەر بەردەوام بوون، بەپێی جۆری سەرپێچییەکەیان سزادەدرێن، دادەخرێن و بەپێ بژاردن سزادەدرێن.
 
قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "رۆژی شەممە 12-4-2025، وەکو دوا مۆڵەت بۆ خاوەن دووکان و بازاڕەکان دیاریکراوە کە تەواوی مەرجەکانی سەلامەتی لە شوێنەکانیان جێبەجێ بکەن، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن".
 
هۆشدارییەکەی قایمقامیەتی سلێمانی لە کاتێکدایە، بەرەبەیانیی 5-4-2025، ئاگر لە بەشێکی فرۆشگەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کەوتەوە و کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرکرا.
 
بە گوێرەی ئەو راپۆرتەی بەرگری شارستانی لەبارەی رووداوەکە ئامادەی کردووە، لە ئاگرکەوتنەوەکەدا زیان بە 116 فرۆشگە و چوار شوێنی دروستکردنی خواردنی خێرا کەوتووە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."