پلاندانانی ورمێ: 846 پرۆژەی تەواونەکراومان هەن و پێویستمان بە 10 تریلیۆن تمەنە

07-08-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری رێکخراوی پلاندانان و بەڕێوەبردنی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، هیچ پرۆژەیەکی نوێی ئاوەدانکردنەوە لە سنووری پارێزگاکە مۆڵەتی پێنادرێت، کاری لەپێشینەیان تەواوکردنی پرۆژە تەواو نەکراوەکانە.
 
رۆژی پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025، حەسەن سپهری، بەڕێوەبەری رێکخراوی پلاندانان و بەڕێوەبردنی پارێزگای ورمێ رایگەیاند: "بە پشتبەستن بە جەختکردنەوەکانی سەرۆککۆمار و بڕیاری ئەنجوومەنی پلاندانان و گەشەپێدانی پارێزگاکە، ئەم ساڵ تەنیا کار بۆ تەواوکردنی پڕۆژە تەواونەکراوەکان دەکەین و هیچ مۆڵەتێک بۆ پڕۆژەی نوێ دەرناکرێت."
 
حەسەن سپهری گوتی، لە پارێزگای ورمێ 846 پرۆژەی تەواونەکراو هەن و بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە پێویستیان بە نزیکەی 10 تریلیۆن تمەن (نزیکەی 110 ملیۆن دۆلار) هەیە.
 
بە گوتەی سپهری، حکومەت و بەڕێوەبەری پارێزگای ورمێ بڕی یەک تریلیۆن و 700 ملیار تمەن (دەکاتە نزیکەی 17 ملیۆن دۆلار) قەرزداری بەڵێندرەرانە و لە دۆخێکی ئاوا دەستپێکردنی پرۆژەی نوێ هیچ لۆژیکی نییە و تواناشیان بۆ کارێکی وەها نییە.
 
بەڕێوەبەری رێکخراوی پلاندانان و بەڕێوەبردنی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، هەموو قایمقامەکانی پارێزگای ورمێ ئاگادار کراونەتەوە، لە لیژنەکانی پلاندانانی شار و قەزاکاندا تەنیا ئەو پرۆژانە پەسند بکەن، کە لە چوارچێوەی تەواوکردنی پرۆژە تەواونەکراوەکاندا بن.
 
ئەم ساڵ زیاتر لە 8 تریلیۆن و 500 ملیار تمەن بودجە بۆ کەرتی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە دیاریکراوە، کە بەراورد بە پار 30٪ زیادیکردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.