هاونیشتمانییەک 80٪ـی جگەری لەدەستداوە و توانای نەشتەرگەریی نییە؛ '4 دەفتەر دۆلاری تێدەچێت'

07-08-2025
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
فەرهاد، نە توانای دارایی هەیە و نە بەخشەرێک هەیە جگەرەکەی پێبدات.
فەرهاد، نە توانای دارایی هەیە و نە بەخشەرێک هەیە جگەرەکەی پێبدات.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەکی 48 ساڵان، 80٪ـی جگەری لە کارکەوتووە، تووشی نەخۆشی بەمۆمبوونی جگەربووە، تەنیا رێگا بۆ چارسەرکردنی، نەشتەرگەرییە، بەڵام زۆری تێچووی نەشتەرگەرییەکە رێگرە لە چارەسەرکردنی. 
 
نەخۆشەکە ناوی فەرهاد محەممەدە و دەڵێت، "چووم پشکنینم کردووە و دکتۆر دەڵێت، 80٪ـی جگەرت لەدەستداوە و 20٪ـی کاردەکات ئەویش بەرەو خراپبوونە، پێویستە نەشتەرگەری بکەیت ئەگەر نا تووشی نەخۆشیی دڵ دەبیت و گورچیلەکانت لەدەستدەدەیت."
 
تێچووی نەشتەرگەرییەکە زۆرە و فەرهادیش توانای دارایی نییە. 
 
ئەو دەڵێت، "پێویستم بە یارمەتییەکی زۆرە و لە توانای من دا نییە."
 
بۆ نەشتەرگەرییەکەی، فەرهاد پێویستی بە بەخشەرێکە، بەڵام منداڵەکانی بچووکن و خوشک و براکانیشی هەڵگری نەخۆشیی درێژخایەنن و ناتوانن پێیبدەن.
 
دلشاد شێخانی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتیی و کۆئەندامی هەرس و جگەر لەبارەی دۆخی فەرهاد باس لەوە دەکات، "نەشتەرگەریی چاندنی جگەر زۆر ئاڵۆزە و پێویستی بە بەخشەر هەیە، دەبێت کەسێک هەبێت نیوەی جگەری پێبدات و هەڵگری هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەن نەبێت."
 
لەبارەی تێچووی نەشتەرگەرییەکەوە، ئەو دکتۆرە دەڵێت، "تێچووی نەشتەرگەرییەکە کێشەیەکی دیکەیە و ئەو نەشتەرگەرییە تەنیا لە کەرتی تایبەت دەکرێت و تێچووکەی زۆرە."
 
تێچووی نەشتەرگەریی فەرهاد، زیاتر لە 40 هەزار دۆلارە، فەرهاد باوکی 4 منداڵە و ماوەی سێ مانگە بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە لە ماڵ کەوتووە و توانای کاریشی نەماوە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.