لە کەرکووک دوو کۆنەفرۆش بڕێکی زۆر پارەیان دۆزییەوە و رادەستی پۆلیسیان کرد

07-08-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوو گەنج کە لە گەڕەکەکانی کەرکووکدا خەریکی کڕینی کەلوپەلی کۆنی ماڵان بوون، بڕێک پارەیان لە ژێرەوەی فەردەیەک برنج دۆزییەوە کە لە ئافرەتێکی بەتەمەنیان کڕیبوو؛ پارەکەیان رادەستی پۆلیس کرد.
 
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوو گەنجەکە هاوڕێن و لە گەڕەکێکی قۆریە چوونەتە لای ماڵێک کە ئافرەتێکی بەتەمەنی تێدا دەژی، کەمتر لە فەردەیەک برنجی بایەعیان لێکڕیوە، بەڵام کاتێک ماڵەکەیان بەجێهێشتووە بۆیان دەرکەوتووە لە خوارەوەی فەردەکە، بڕێک پارە دانراوە."
 
بە گوتەی عامر نووری، بڕی پارەکە 22 ملیۆن دینار و 2500 دۆلار بووە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، گەنجەکان دەستبەجێ بڕە پارەکەیان رادەستی پۆلیسی رەحیماوا کردووە و لەسەر بڕیاری دادوەر پارەکە رادەستی خاوەنەکەی کراوەتەوە.
 
گوتیشی، "بەڕێوەبەری پۆلیسی رەحیماوا نووسراوی سوپاسنامەی پێشکێشی دوو گەنجەکە کرد و داوای دوو مۆبایلیان کرد، بەڕێوەبەریش لەسەر حیسابی خۆی دوو مۆبایلی بۆ کڕین."
 
دوو گەنجەکە لە نەتەوەی عەرەبن و ئافرەتەکەش لە نەتەوەی تورکمانە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".