هەڵبژاردنی نەرویج؛ 8 کورد بەربژێرن

07-09-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج لە بەشێک لە هەرێم و ناوچەکانی باکووری وڵاتەکە دەستیپێکرد. بڕیاریشە رۆژی دووشەممە هەڵبژاردن لە تەواوی ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە بکرێت.
 
پەرلەمانی نەرویج لە 169 کورسی پێکدێت، 18 پارتی سیاسی لە 19 بازنەی ئەو وڵاتە کێبڕکێ لەسەر کورسییەکان دەکەن. هەر پارتێک لە هەر پارێزگایەک دەتوانێت 30 بەربژێری هەبێت.
 
لەو هەڵبژاردنەدا، 8 بەربژێری کورد هەن کە سەر بە پارتەکانی سوور، سۆسیال چەپ و پارێزگارانن. 
 
پارتی سوور: 
 
- نیگار عینایەتی، بازنەی ئاکەرشهوس 
- سەحەر ئایدار، بازنەی ئۆسلۆ 
- نەویسا فەلەحزادە، بازنەی هێدەرمارک 
- ئەوین ساڵح، بازنەی تێلەمارک
 
پارتی سۆسیال چەپ 
 
- بەرهەم ئازادی، بازنەی ئۆستفۆڵد 
- مانی حوسەینی، بازنەی ئۆسلۆ
- ئەیلوی دەمیرهان، بازنەی ئۆسلۆ
 
پارتی پارێزگاران 
 
- دەریا قادر، بازنەی ئۆستفۆڵد
 
دوایین راپرسی: هیچ پارتێک ناتوانێت حکومەتی زۆرینە پێکبهێنێت
 
بەگوێرەی دوایین راپرسی میدیای نەرویج، پارتی کار 27%ـی دەنگەکان، پارتی پێشکەوتن کە پارتێکی راستڕۆی پارێزگارە 21%ی دەنگەکان و پارتی پارێزگاران 15%ی دەنگەکان دەبەنەوە. پارتی چەپی سۆسیال و پارتی سوور هەر یەکەیان 6%ی دەنگەکان دەبەنەوە. 
 
بەپێی ئەو ئەنجامە هیچ پارتێک ناتوانێت بە تەنیا حکومەت پێکبهێنێت، پێکهێنانی حکومەت پێویستی بە هاوپەیمانیی دوو پارت یان زیاترە. 
 
هەڵبژاردنی رابردوو، پارتی کار 48 کورسی، پارتی پارێزگاران 36 کورسی و پارتی ناوەند 28 کورسی پەرلەمان. پارتی چەپی سۆسیالست 13 کورسی و پارتی سوور 8 کورسی بەدەستهێنا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە