کەشناسێک: پێشبینی دەکرێت دووشەممە و سێشەممە باران لە شارەکان ببارێت

07-10-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان جێگیر دەبێت و پلەی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە باران لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کورستان ببارێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە، 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و خێرایی با مام ناوەند و لەسەرخۆ دەبێت. لەبارەی پلەی گەرماوە، کەشناسی دەڵێت، کەشوهەوا جێگیر دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە دوێنێ هەینی.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پێشبینی دەکرێت لە شەوی دووشەممە، 9ـی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و رۆژی سێشەممەش بەردەوام دەبێت.
 
محەممەد کەمال گوتی، پێشبینی دەکرێت بارانبارینی ئەم هەفتەیە لەنێو شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بێت؛ لە هەولێر و دهۆک لاواز دەبێت؛ گوتیشی، "بارانی زۆر لە قەزای سۆران دەبارێت و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 15 میلیمەتر ببارێت؛ لە ئیدارەی راپەڕینیش بارانی باش دەبارێت."
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ شەممە بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر؛ 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی؛ 29 پلەى سیلیزى
دهۆک؛ 30 پلەى سیلیزى
کەرکووک؛ 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە؛ 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ؛ 31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران؛ 19 پلەى سیلیزى
سۆران؛ 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان؛ 34 پلەى سیلیزى
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.