پەرلەمانتارێکی یەکێتیی ئەورووپا: نێچیرڤان بارزانی دەتوانێ ببێتە سەرکردەیەکی راستەقینە بۆ تەواوی ناوچەکە

07-10-2025
تەنیا ئەحمەد
عەبیر سەهلانی، ئەندامی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا
عەبیر سەهلانی، ئەندامی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عەبیر سەهلانی، ئەندامی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا، رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە پشتیوانیکردنی ئازادیی رادەربڕین و کۆمەڵگەی مەدەنی بەرز دەنرخێنێت و دەڵێ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەتوانێ ببێتە "سەرکردەیەکی راستەقینە بۆ تەواوی ناوچەکە، نەوەک تەنیا بۆ کورد."

عەبیر سەهلانی لە لێدوانێکدا پیرۆزبایی لە هەوڵ و پشتیوانییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ میدیای ئازاد کرد و رایگەیاند: "بەڕێزیان دەتوانێ ببێتە سەرکردەیەکی راستەقینەی تەواوی ناوچەکە، نەوەک تەنیا بۆ کورد، بەڵکو بۆ عێراقییەکانیش لە عێراق و هەموو نەتەوەکانی دەوروبەری عێراق."
 
پەرلەمانتارەکەی یەکێتیی ئەورووپا هۆکاری ئەم بۆچوونەی گەڕاندەوە بۆ ئەو جۆرە سەرکردایەتییەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێویستی پێیەتی و گوتی: "ئەگەر شتێک هەبێ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا پێویستمان پێی بێ، سەرکردەیەکی راستەقینەیە باوەڕی بە مرۆڤ هەبێت، باوەڕی بەوە هەبێ کە مرۆڤەکان بە ئازادی لەدایکبوون و ئازادی لە راستیدا شکۆمەندییە و پابەند بێ بە شکۆمەندیی گەلەکەی خۆی و گەرەنتیی شکۆمەندیی گەلانی دیکەش بکات."
 
سەهلانی، کە لە ساڵی 2012دا کاتێک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیران بووە چاوی پێی کەوتووە، گوتی: "دەبینم کە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بەڕاستی خاوەنی ئەو توانایەیە و هیوادارم بتوانێت بەم گەشتەدا تێپەڕێت."
 
عەبیر سەهلانی پشتیوانیی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ هێزە دیموکراسییەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە و دەڵێ: "هەموو هێزە ئەرێنی و دیموکراسییە ئازادەکان لە کوردستان دەتوانن هەمیشە پشت بە پشتیوانیی ئەورووپا لە پەرلەمانی ئەورووپا ببەستن. ئێمە هەمیشە لەگەڵتان دەوەستین."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.