جووتیارێک لە هەولێر: رێگریمان لێدەکەن بەرهەمەکانمان بۆ سلێمانی ببەین

08-11-2023
دوو مانگە بەرهەمی کەلەرم و قەرنابیت پێگەیشتووە.
دوو مانگە بەرهەمی کەلەرم و قەرنابیت پێگەیشتووە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوو مانگە بەرهەمی کەلەرم و قەرنابیت پێگەیشتووە، بەڵام جووتیارانی دەشتی هەولێر دەڵێن، بەهۆی هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەوە، ئەمان لە زیاندان.
 
تێچووی 75 دۆنم زەوی کەلەرم و قەرنابیت نزیکەی 100 ملیۆن دینار لەسەر ئەو جووتیارانە کەوتووە، بەڵام ئێستا کێشەی ساخکردنەوەیان هەیە.
 
مەریوان کازم، جووتیارە لە دەشتی هەولێر و دەڵێت، "بەرهەمەکەمان پێگەیشتووە، بەڵام بەهۆی بوونی بەرهەمی هاوردەکراوی ئێرانی هی ئێمە نافرۆشرێت، تاوەکو ئێستا تەنیا پێنج بارم فرۆشتووە، کیلۆی بە 100 بۆ 150 دینار، باشە چۆن خەرجییەکەی بەدەستبهێنمەوە؟".
 
لە 1ی ئەیلوولەوە کەلەرم، قەرنابیت و خاس لە هەرێمی کوردستان پێگەیشتوون، لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمەکانیش جوتیاران رووبەڕووی دوو کێشە بوونەتەوە، ئەوانیش بوونی بەرهەمی هاوردەکراو لەگەڵ رێگریی بازگەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان لە گواستنەوەی بەرهەمەکانیان.
 
ئیبراهیم عەدنان، جووتیارێکی دیکەی دەشتی هەولێرە و دەڵێت، "ئێرە دەشتی هەولێرە و بەرهەمەکانمان پێگەیشتوون، کاتێک دەیانبەین بۆ سلێمانی [لە بازگەکان] رێگریمان لێدەکەن و ناهێڵن داخڵ ببێت، کەچی بازاڕی سلێمانی پڕە لە بەرهەمی هاوردەکراوی ئێرانی".
 
عەبدوڵڵا عومەر و عیماد یاسین دوو جووتیاری دیکەن و دەڵێن، بارەکانیان بۆ نافرۆشرێت، هەروەها داوا لە حکومەت دەکەن، بازاڕیان بۆ رێکبخاتەوە.
 
وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ پارێزگاریکردن لە بەرهەمی نێوخۆیی لە سەرەتای مانگی ئەیلوول بۆ هەر کیلۆیەک کەلەرم، قەرنابیت و خاس بڕی 500 دینار وەک باج دەخاتە سەر بەرهەمی هاوردەکراو.
 
هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ گوتی، "ئێمە باجمان خستووەتە سەر بەرهەمی هاوردەکراو بۆ پارێزگاریکردن لە بەرهەمی نێوخۆیی، چونکە بەرهەمی نێوخۆیی پێویستی نێوخۆ پڕناکاتەوە، بۆ پرسی بازگەکانیش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجونی وەزارەتیش قسەمان کردووە بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ جووتیاران بکرێت".
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ ساڵانە 19 هەزار تۆن، کەلەرم، قەرنابیت و خاس لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێندرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.