ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: دوو یاریگەکەی هەولێر بۆ زیاتر لە 60 هەزار کەس ئامادە کراون

07-11-2025
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دوایین پەیامی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان دەبێت و سەرۆک بارزانی دوایین گوتاری بانگەشە پێشکێش دەکات.
 
چیا هەرکی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و جیگری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە هەولێر بە رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداوی گوت، "ئەمڕۆ دوایین بانگەشەی پارتی دەبێت لە عێراق و هەرێمی کوردستان، جەنابی سەرۆک دوایین پەیامی پارتی پێشکێشی جەماوەر دەکات، هەردوو جێگرانی بەڕێزی سەرۆکی پارتی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی بەرپرسانی حیزب و حکومی (ئەوانەی پارتین) ئامادە دەبن و هەموو بەربژێرانیش لە سنووری کوردستان ئامادە دەبن."
 
چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە 60 هەزار کەس ئامادەی کەرنەڤاڵەکەی پارتی بن. چیا هەرکی دەڵێت، "ئەگەر یاریگەی یەکەم پڕ بوو، یاریگای دووەمی فەرەنسۆ هەریری ئامادەکراوە و شاشەی گەورەی بۆ دانراوە."
 
بە گوتەی ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، دوای کەرنەڤاڵەکە، جەماوەری پارتی ئاهەنگی پێشوەختە سەرکەوتن دەگێڕین.
 
پێشتر نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، چاڵێنجی یەک ملیۆن دەنگی بۆ پارتی راگەیاند، دواتر لە سلێمانی گوتی، "چاڵێنجەکە دەکەینە یەک ملیۆن و زیاتر."
 
چیا هەرکی لەبارەی ئەو چاڵێنجەوە گوتی، "ئێمە چاڵێنجی یەک ملیۆنیمان هەیە و هەولێر وەڵامی دەداتەوە، کە سەرووی ملیۆنیک دەهێنین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.