لە لوڕستان بە هەوڵی خێرخوازان 25 بەندکراو ئازادکران

07-11-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی خوێنبایی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، بە پارەی خێرخوازان 25 بەندکراو ئازاد کران.
 
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، 06-11-2025، تەوەکوول شاکەرەمی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی خوێنبایی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، 25 بەندکراو کە سزاکەیان بەهۆی ''تاوانی بەئەنقەست''ـەوە نەبووە، لە زیندانەکانی پارێزگاکە ئازاد کراون.
 
بەگوتەی تەوەکوول شاکەرەمی ئازادکردنی بەندکراوەکان بە هاوکاریی خێرخوازان بووە، ئەمەش دوای دابینکردنی دوو ملیار تمەن (نزیکەی 20 هەزار دۆلار) وەکو خوێنبایی بەندکراوەکان.
 
کۆکردنەوەی پارە بۆ ئازادکردنی ئەو 25 بەندکراوە، بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی فاتیمەی کچی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بووە. بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی خوێنبایی لوڕستان ئاشکرای کرد، لە 21-03-2025ـوە تاوەکو 21-10-2025 واتا لە حەوت مانگدا، بە کۆکردنەوەی 407 ملیار تمەن لەلایەن خێرخوازانەوە، نزیکەی 209 بەندکراو، کە سزاکانیان بەهۆی ''تاوانی بەئەنقەست'' نەبووە، لە زیندانەکانی پارێزگاکە هێنراونەتە دەرەوە.
 
ئەو شێوە ئازادکردنە، زیندانییانی سیاسی ناگرێتەوە و تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن لێی سوودمەند بن، کە بەهۆی ''تاوانەکان''ـیانەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و پێبژاردن، خوێنبایی، قەرزی حکومی یان ناحکومییان لەسەرە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.