رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و "هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و دۆستايهتيى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه."
ئەمڕۆ دووشەممە، 08-01-2024، ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا لە عێراق بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و بۆ ماڵئاوایی، سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد. سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی باڵيۆزى فه‌ره‌نساى له عێراق كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌دا بۆ خواست.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و دۆستايهتيى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌واميى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان."

باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق "سوپاس و پێزانينى بۆ هاريكاريى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و هيواى خواست هه‌مان هاريكارى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى داهاتووى فه‌ره‌نسا له عێراق به‌رده‌وام بێت."
لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وەکو لە راگەیێندراوەکەشدا هاتووە، باس له دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له عێراق و ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 و دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى كرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ