رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، پەلاماردانی گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، "ئێمەی بە قووڵی نیگەران کردووە" و، بە ئامانجگرتنی کورد لەپێناو گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەکە ویژدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
لە پەیامێکدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8-1-2026 بڵاویکردووەتەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: شەڕ و تووندوتیژی، چارەسەری بنەڕەتی هیچ کێشەیەک ناکات. هیچ بیانوو و پاساوێک نابێت رێگە بە پاکتاوی رەگەزی بدات.
لە رۆژی سێشەممەوە هێرشەکانی سوپای سووریا بە تانک و تۆپ بۆ سەر هەردوو گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەستیپێکردووە. بەگوێرەی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب (سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر)، هێرشەکان تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامن.
هاوکات سوپای عەرەبیی سووریا هۆشداریداوە کە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە قەدەخەی هاتووچۆ دەبێت و هێرشی چڕ بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە دەستپێدەکات.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: هیوادارین هەموو لایەک دان بە خویاندا بگرن و ژیانی هاووڵاتییان بپارێزن. بۆ چارەسەری کێشەکان پەنا بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ ببەن.
هەروەها دەشڵێت: "هیوادارین سیستمی حوکمڕانی ئێستای سووریا لە ئاستی بەرپرسیارێتیی دەسەڵاتێکی دیموکرات و گشتگیر بێت بۆ هەموو خەڵکی سووریا.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ