رووداو دیجیتاڵ
هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌بێته پێنج مانگ، لە دوو پارێزگا و دوو ئیدارەی سەربەخۆ پرۆسەی خوێندن بە کێشە و بایکۆتەوە بەڕێوەدەچێت. پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییەکان هەوڵیاندا دۆخەکە نەگاتە ئەو ئاستە، بەڵام نیازیان هەیە پەنا بۆ سزادان و لێپرسینەوە ببەن.
مامۆستا شنه عەلی، یه‌كێكه له بایكۆتكاران، هه‌فته‌ى رابردوو خۆى و سێ مامۆستاى دیكه به بێ ویست و ئاگادارى خۆیان، له قوتابخانه‌ى نه‌وەى نوێوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه‌ى كرماشان.
شنه عه‌لى بە رووداو گوت، "نووسراوه‌كه‌ى من به‌ناوى مامۆستاى زیاده‌وه كراوه، له كاتێكدا من 20 به‌شه وانه‌م هه‌یه، پاشان به پێى یاسا ده‌بوو دوایین مامۆستاى قوتابخانه‌كه بگوزرابایه‌وه كه من نیم، مامۆسایه‌كه 5 به‌شه وانه‌ى هه‌یه."
له دۆخێكى له‌و جۆره‌دا زیانمه‌ندى گه‌وره قوتابییان و باوك و دایكیانن، چاره‌سه‌ر بۆ دانه‌بڕانى قوتابییان و ئه‌و دایك و باوكانه‌شى كه نه‌یانتوانیوه په‌نا بۆ خوێندن له قوتابخانه‌ى ئه‌هلى ببه‌ن چییه؟
چنار عه‌لى، دایکی قوتابییەکە و باسی چارەنووسی منداڵەکەی دەکات، " قوتابییه‌كه‌ى من، شه‌و تاوەکو به‌یانى داواى مه‌كته‌ب ئه‌كات، حه‌زی لێیه‌تى و هیچیشم پێناكرێت بۆى."
به‌فراو عه‌لى، منداڵەکەی قوتابییە دەڵێت، "وه‌ڵا من هیچم پێنه‌كراوه، هه‌ر خه‌ریكى مۆبایل و ئایپادن، مه‌گه‌ر له‌مه‌ولا، كه ئه‌ڵێن ره‌نگه مه‌كته‌ب بكرێته‌وه."
موسلیح عیسا، باوکی قوتابییەکە باس لەوە دەکات، "ئه‌وه‌ى توانیبێتم له ماڵه‌وه شتێكم بۆ قوتابییه‌كه كردووه، به‌ڵام ئه‌مه ناگاته قوتابخانه و خوێندن."
فه‌رهاد مسته‌فا، خۆی پیشەی پێشمه‌رگه‌یە و باوکی چەند قوتابییەکە دەڵێت، "قوتابییه‌كانم بۆ خۆیان هه‌ر له ماڵه‌وه خه‌ریكى ئایپادن، ناوه ناوه ده‌چنه‌وه قوتابخانه، به‌ڵام تازه هیچ فێر نابن."
به گوته‌ى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى، له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا نزیك به سێ هه‌زار مامۆستا به نه‌هاتوو تۆماركراون و 20 مامۆستاى دیكه‌ش بۆ قوتابخانه‌ى دیكه گواستراونه‌ته‌وه.
ئه‌و دۆخه ناچارییه وایكردووه، زۆرینه‌ى قوتابخانه‌كانى ئه‌و سنوورانه به‌شه‌وانه‌كان زیاد و ماوه‌ى وانه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه، له هه‌ندێك قوتابخانه‌ش مامۆستایان وانه‌یه‌ك دەڵێنەوە كه پسپۆڕى خۆیان نییه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ