لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت

08-05-2024
هێمن عەساف
بەفربارین لە ئاگری
بەفربارین لە ئاگری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی بەفربارین لە مانگی ئایاردا چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستانی گرتەوە، کەشناسیی تورکیا دەڵێت تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 8ـی ئایاری 2024) بەفر لووتکەی چیاکانی پارێزگاکانی ئیدر، ئاگری و ئەرزەڕۆمی لە باکووری کوردستان سپیپۆش کرد و بووە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەی گەرما. 
 
لێزمەباران لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان بۆ ماوەی چوار رۆژ لەسەر یەک بەردەوام بوو. دواتر شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما و سۆڵە روویکردە پارێزگاکانی قەرس، ئەردەخان، ئەرزینگان، ئیدر، ئاگری، ئەرزەڕۆم، وان و سێواس. 
 
سێ رۆژە لە پارێزگاکانی ئیدر، ئاگری و ئەرزەڕۆم بەفر دەبارێت، ئەمڕۆش بەفر بە چڕی لە لووتکەی شاخەکانی پاموک و ئاراس لە ئاگری و بەرزاییەکانی ئەرزەڕۆم و ئیدری سپیپۆش کرد. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا رایگەیاندووە، بەفربارین و سەرماوسۆڵە لەم سێ پارێزگایەدا تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت. دوای بەفرەکش شەپۆلێکی باران روو لە ناوچەکە دەکات و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.