کوردستان
ژمارەیەک سەگی بێلانە کە لە هەرێمی کوردستان وێنەیان گیراوە، تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە ئەو دیمەنە بەکارهاتووە
رووداو دیجیتاڵ
لوقمان ئیدریس، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هەزار و 50 پەلاماردانی سەگ لە سنووری دیالە تۆمارکراون."
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی دیالە دەڵێت: "ئەوانەی سەگ پەلاماری داون، چارەسەری پزیشکیی پێویستیان بۆ کراوە و ڤاکسینی (دژە هاری)ـی سەگمان پێداون؛ دواتر بە تەندروستییەکی باشەوە رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە."
لەبارەی گیانلەدەستدان، د. لوقمان ئیدریس گوتی: "تەنیا یەک مردن هەبووە، ئەویش منداڵێکی 7 ساڵان بوو کە بەهۆی پەلاماری سەگەوە دوای دوو هەفتە مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا."
بە گوێرەی ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، هاریی سەگ نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و دووچاری کۆئەندامی دەمار دەبێت، هاوکات نەخۆشییەکە (مرۆژەڵی)یە، واتە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
ناوەندەکە دەڵێت، هاریی سەگ لە رێگەی شلەی جەستەوە بەتایبەت لیک و خوێنی کەس یان ئاژەڵی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە و تەنانەت پەیوەندیی راستەوخۆ و گازگرتنیش هۆکارێکی گواستنەوەی نەخۆشییەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ