رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی وەزاری 12ـی ئامادەیی راگەیاند. ئێستا لە ئەپلیکەیشنی "ئی-هەڵسەنگاندن" (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 8ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی وەزاری راگەیاند. دەشڵێت، کاژێر 12ـی ئەمشەو بەستەرێک لە پەڕەی فەرمیی وەزارەت بۆ سەیرکردنەوەی پەڕەی سۆما (وەڵامەکان) دادەنرێت و دەتوانن لەوێوە وەڵامەکانیان ببیننەوە.
وەزارەتی پەروەردە هەروەها دەڵێت، قوتابییان دەتوانن لە رێکەوتی 9ـی تەمموزی 2025 تاوەکو 17ـی تەممووز لە قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ دان پڕ بکەنەوە و "بەدڵنیاییەوە بە وردی لە ئەنجامەکانیان دەکۆڵینەوە".
وەزارەتی پەروەرە پیرۆزبایی لەو قوتابییانە دەکات کە لەم خولە سەرکەوتوو بوون و هیوای سەرکەوتنیش بۆ قوتابییان لە خولی دووەم دەخوازێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ