ئەم ساڵ 500 هێکتار لەوەڕگە لە بۆکان سووتاون

08-09-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی بۆکان رایگەیاند، ئەم ساڵ 500 هێکتار لەوەڕگە لەو شارە سووتاون و بە گشتی 5 ملیار تمەن زیانی مادی هەبووە.
 
ئیسماعیل عەبدوڵڵاوەند، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی بۆکان دەڵێت، "زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکان بەهۆی گوێنەدانی جووتیاران، شوانەکان و رێبواران بووە و زۆرجار بەهۆی شاخاوی و سەختیی شوێنەکان، ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە نەگەیشتووەتە شوێنەکە."
 
هەروەها سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی بۆکان رۆڵی خەڵکی ناوچەکە و ژینگەپارێزانی لە کوژاندنەوەی ئاگرەکان بەرز نرخاند.
 
ئەو بەرپرسە داوا لە خەڵک و ژینگەپارێزانیش دەکات، لەکاتی بینینی تێکدانی سەرچاوە سرووشتییەکان و قاچاخی داری دارستانەکان، بەرپرسانی سەرچاوە سرووشتییەکانی شارەکەی لێ ئاگادار بکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە