کوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و دانيێل كرێبهر، باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا له عێراق
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کرد و هەموو پشتگیرییەکی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی نیشاندا.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 08-10-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ دانيێل كرێبهر، باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، وێڕاى پيرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا له عێراق، سوپاسى پێشوازى و پشتگيريى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد، خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا، هه‌ردوولا ئامادهكارييهكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان بۆ هه‌ڵبژاردنى مانگى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييهوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ