رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو بەهۆی باران و نالەباریی کەشوهەوا، ئۆتۆمبێلێک لە دەربەندی کۆڕێ وەرگەڕا و کەوتە نێو دەربەندەکەوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی خنکا.
دەربەندی کۆڕێ دەکەوێتە پارێزگەی هەولێر و نزیکەی 25 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەوە دوورە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە بەرگریی شارستانیی کۆڕێ دەستی کەوتووە، رووداوەکە دەوروبەری کاژێر 09:00ـی ئەمشەو بووە. ئۆتۆمبێلەکە دوو کەسی تێدا بووە کە هاوژینی یەکدی بوون.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس و ئاسایش ژنێکیان لەنێو ئۆتۆمبێلەکە رزگارکردووە، بەڵام شۆفێرەکە کە هاوژینیەتی بێسەروشوێن بووبووو و دواتر تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو شۆفێرەکە ناوی رەشید عەبدوڵڵا رەشید و هاوژینە رزگارکراوەکەشی ناوی چیمەن عومەر رەسوڵە.
هاوکات هەر ئەمشەو لافاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر هەستاوە و زیانی مادیی بە هاونیشتمانییان گەیاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ