پۆلیسی خانکێ ئەو شۆفێرە دەستگیر دەکات سەگێکی بە ئۆتۆمبێلەکەی راکێشا

09-05-2024
غەریب مەجید
 ئەم وێنەیە لە ڤیدیۆکەدا وەرگیراوە.
ئەم وێنەیە لە ڤیدیۆکەدا وەرگیراوە.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی خانکێ ئەو شۆفێرەیان دەستگیر کرد کە سەگێکی بە دوای ئۆتۆمبێلەکەی راکێشا. ڤیدیۆی راکێشانی ئەو سەگە بە دوای ئۆتۆمبێلێک، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
 
زەردەشت شامو، بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئێوارەی دوێنێ ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و تێیدا کەسێک سەگێکی بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی راکێشا، هەرزوو هێزەکانی پۆلیس بەدواداچوونیان بۆ رووداوەکە دەستپێکرد.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ، ئەو شۆفێرە بە بڕیاری دادوەر لەلایەن پۆلیسی ناحیەکەوە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
 
بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدیۆیە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوایخۆیدا هێنا. بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان، ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکەن. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن