فراکسیۆنی یەکگرتوو: دژی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستانین

09-06-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەگەڵ داکۆکیی تەواو لە مووچەی مووچەخۆران و گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانن، دژی هەموو هەوڵێکن زیانی بۆ قەوارەی هەرێمی کوردستان هەبێت. ئەندامێکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت، "دژی ئەو بڕگانەی رەشنووسی بودجەین کە دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان کەم دەکەنەوە، بەتایبەت مامەڵەکردنی راستەوخۆی پارێزگاکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق."
 
رۆژی هەینی 9-6-2023، دارا سێکانییانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبارەی بەشێک لە بڕگەکانی مادەکانی 13 و 14ـی رەشنووسی بودجەی عێراق کە تایبەتن بە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێمە لەگەڵ بەرگری و داکۆکییمان لە مافی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مووچەکانیان و گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەیان، دژی هەر هەوڵێکین کە دەدرێت بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان. هەنگاوی لەو جۆرە قەوارەی هەرێمی کوردستان بچووک دەکاتەوە و زیانی پێدەگەیێنێت و لە بەرژوەندیی هەرێمی کوردستاندا نییە."
 
دارا سێکانییانی گوتی، "ئەو بڕگەیەی لە رەشنووسەکەدا هاتبێت و کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی هەبێت و مەترسی سیاسی بۆ قەوارەی هەرێمی کوردستان و لاوازکردنی بێت، ئێمە دژی دەبین."
 
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی شەوی رابردوودا شەش مادەی لە پڕۆژەیاسای بودجە پەسند کرد و دانیشتنەکەی بۆ نیوەڕۆی رۆژی هەینی هەڵگرت بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر مادەکانی دیکەی پڕۆژەیاساکە بدرێت.
 
پشکی هەرێمی کوردستان لە رەشنووسی بودجەکە 12.67٪ە، مادەی 13، 14 تایبەتە بە هەژماری بانکی و داهاتەکانی نەوت و کێڵگە نەوتییەکان و داهاتی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکان و پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار بە کوردستانەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.