رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت: سەرۆککۆمار سەردانی ئیلام دەکات و لەگەڵ خەڵکی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ی حوزەیرانی 2025، حەبیب عەباسی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، "رۆژی چوارشەممە 11ی حوزەیران مەسعود پزیشکیان سەردانی پارێزگای ئیلام دەکات و سەردانەکەی دوو رۆژ دەخایێنێت".
حەبیب عەباسی گوتی: "لە سەردانەکەیدا سەرۆککۆمار لەگەڵ خەڵک کۆدەبێتەوە، کۆمەڵێک شوێنی خزمەتگوزاری لە پارێزگاکە دەکاتەوە و لەگەڵ چەندین بەرپرسی پارێزگاکەش کۆدەبێتەوە و دیداری لەگەڵ چالاکانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری دەبێت".
دوای هەشت مانگ لە دەستبەکاربوونی، ئەوە حەوتەمین سەردانی سەرۆککۆمار دەبێت بۆ پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ