سەرۆک بارزانی و قاسم ئەعرەجی تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن

09-07-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد و تاوتوێی "چارەسەرکردنی کێشەکان"ـی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کرایەوە.
رۆژی چوارشەممە، 9ـی تەممووزی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە سەلاحەدین کۆبوونەوە. 
بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند،  لە دیدارەکە "گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتە ئەمنیەکانی ناوچەکە کرا."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە،  "بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوولا" ئاڵوگۆڕ کراوە. 
ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر راسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر.
 
قاسم ئەعرەجی بە جیا لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و  رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کۆبووەتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.