رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق کۆبوونەوە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەری ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان کردووەتەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 09-07-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌رتورۆ ئه‌نيبال گالێگۆس راميرێز، باڵيۆزى ڤه‌نزوێلا له عێراق، ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌تى بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى ڤه‌نزوێلا له‌گه‌ڵ عێراقدا بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
له ته‌وه‌ر‌ێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیدا هاتووە، دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى خرانە به‌رباس، له‌مباره‌يه‌وه، "جه‌خت له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه و ناكۆكييه‌كان، كرايه‌وه."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ