ئاوی بەنداوەکانی ورمێ 39٪ کەمی کردووە

09-10-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئاوی ناوچەیی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئاو بەنداوەکانی پارێزگاکە  گەیشتووتە کەمتر لە نیو ملیار مەتر سێجا.
 
ئەمڕۆ پێننجشەممە، 9ی تشرینی یەکەمی 2025، مەجید رەستگاری، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئاوی ناوچەیی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئاوی بەنداوەکانی پارێزگای ورمێ 39٪ کەمی کردووە و بەنداوەکان کەمتر لە نیو ملیۆن مەتر سێجا ئاویان تێدایە."
 
 مەجید رەستگاری گوتی: "بەپێی دوایین ئامار، ئاوی بەنداوەکان بەراورد بە پار 462 ملیۆن مەتر سێجا کەمی کردووە."
 
 بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئاوی ناوچەیی پارێزگای ورمێ ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوو ساڵی رابردوو ئاو بەنداوەکان 760 ملیۆن مەتری چوارگۆشە بووە و ئێستا 300 ملیۆن مەتری چوارگۆشە کەمی کردووە.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئاوی ناوچەیی پارێزگای ورمێ ئێستا یەک لە سەر چواری توانای بەنداوەکانی ورمێ پڕە و ئەم دۆخە پێویستی بە بەڕێوەبردنی جدی سەرچاوەکانی ئاو و بەکارهێنانی گونجاو هەیە لە کەرتە جیاوازەکاندا.
 
لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان 17 بەنداوی گەورە، مامناوەند و بچووک هەن، کە توانای گلدانەوەی زیاتر لە  2.5 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی سلێمانی

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەهۆی تەمەوە راگیراون

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تەم ناوشاری سلێمانی و بەشێک لە رێگاکانی دەرەوەی شاری گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت دوو رۆژ بەردەوام بێت.