رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی رووداوی ئاگرەکەی شەوی رابردووی شاری سۆران، پرسەنامەیەک ئاراستەی گەلی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 09-12-2023، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەرنامەی بێستوون تۆکی تۆڕی میدیایی رووداودا کە لە بەغدا تۆمارکرا، باسی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆرانی کرد و رایگەیاند، "سەرەخۆشی ئاراستەی رۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ ئەو رووداوەی کە لە یەکێک لە شوێنەکانی نیشتەجێبوونی خوێندکاران لە سنووری سۆران لە هەولێر روویدا".
محەممەد شیاع سوودانی گوتی، "قوربانییەکان بە رەحمەت بن و زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران".
شەوی 08-12-2023 کاژێر 08:15 ئاگر لە باڵەخانەیەک لەسەر رێگەی سەرەکی سۆران - چۆمان لە گەڕەکی جوندیانی سۆران کەوتەوە. وێڕای هەوڵی تیمە فریاگوزارییەکان، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ