لە کەرکووک رۆژێک پشوو راگەیێندرا

09-12-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک بڕیاری دا سبەینێ چوارشەممە 10-12-2025، بەبۆنەی نۆیەمین ساڵیادی "رۆژی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش"دا، بکرێتە پشووی فەرمی.
 
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، ئیدارەی پارێزگا و لیژنەی باڵای ئەمنی، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی کەرکووک بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دەکەن. لەم یادەدا قوربانیدانی هێزەکانی سوپا، پێشمەرگە، پۆلیس، حەشدی شەعبی و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لەیادناكەین، کە لەپێناو ئازادکردنی خاک و پاراستنی نیشتماندا خوێنیان رشت."
 
پارێزگاری کەرکووک بڕیاری دا، دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە، قوتابخانە، کۆلێژ و زانکۆکان رابگیرێت، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان

گەڵف کیستۆن: ئامادەین بەخێرایی دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەینەوە

کۆمپانیای گەڵف کیستۆنی بەریتانی ئامادەیی خۆی نیشان دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی بەپەلەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی شێخان، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، کارەکانی لە کێڵگەکەدا راگرت.