هاتووچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران: بازگەی تاسڵوجە داخراوە و رێگەی بازیان بەکارمەهێنن

09-12-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، بەهۆی بارانی بەلێزمە و دروستبوونی ئاستەنگ، رێگەی سەرەکیی بازیان - سلێمانی بەکارنەهێنن و بە بڕیاری پارێزگاریش، بازگەی تاسڵوجە بەشێوەیەکی کاتی داخرا.
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانبارینی زۆر و بەلێزمەوە، ئاستەنگێکی زۆر لە شاڕێی سەرەکیی بازیان بە ئاراستەی سلێمانی و بەپێچەوانەوە، بەتایبەت لە نزیک چێشتخانەی (کانی شەیتان) دروستبووە.
 
هاتووچۆی سلێمانی داوا  لە شوفێران دەکات، تاوەکو ئاساییبوونەوەی دۆخی کەشوهەوا، ئەو شەقام و شاڕێیە بەکارنەهێنن.
 
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە "لەسەر فەرمانی پارێزگاری سلێمانی، بەشێوەیەکی کاتی بازگەی تاسڵوجە بەڕووی شۆفێراندا داخرا."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئێستا مەفرەزەکانی هاتووچۆ لەو سنوورە لە ئەرکدان بۆ هاوکاریکردنی شۆفێران و دۆخەکە لەژێر چاودێریدایە، هەر کاتێکیش دۆخەکە ئاسایی بووەوە، لە رێگەی راگەیاندنی هاتووچۆوە شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە.
 
هاتووچۆی سلێمانی داوا دەکات لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا، هاونیشتمانییان لە رێگەی ژمارە 188ـی کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانییەوە داوای هاوکاری بکەن.
 
لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە و بەردەوامە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی کردووە ئەمڕۆ لە سنووری  پارێزگای سلێمانی  35-45 مللیمەتر باران ببارێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.