بەندکراوێک لە گرتووخانەی بۆکان گیانی لەدەستدا

09-12-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەندکراوێک لە گرتووخانەی بۆکان گیانی لەدەستدا و کەسوکاری دەڵێن، گومانیان لە هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی هەیە.
 
دادپزیشکیی ورمێ رۆژی دووشەممە 08-12-2025 تەرمی کاوە ئەحمەدزادەی رادەستی کەسوکاری کردووەتەوە. لە راپۆرتی دادپزیشکی نووسراوە، بەهۆی وەستانی دڵ گیانی لەدەستداوە. 
 
رێکخراوی مافی مرۆڤیی هانا لە زاری کەسوکاری کاوە ئەحمەدزادەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەوان گومانیان لە هۆکاری گیانلەدەستدانی هەیە، بەتایبەت ئەوەی دوای 24 کاژێر هەواڵی گیانلەدەستدانیان پێڕاگەیاندوون. 
 
کەسوکاری ئەو بەندکراوە داوا دەکەن، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو بەندکراوە بکرێت و ئەگەر کەمتەرخەمییەک روویداوە، ئاشکرا بکرێت.
 
کاوە ئەحمەدزادە پێشتر بە هۆکاری سیاسی نزیکەی 10 ساڵ بەندکراوە و بۆ تێپەڕاندنی سزایەکی دیکە لە گرتووخانە بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.