بەهۆی بارانبارین و مەترسی دروستبوونی لافاوەوە لە قوتابخانە و زانکۆکانی ئیلام کرایە پشوو

دوێنێ کاژێر 07:12
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاوەوە لە قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان کرایە پشوو.

سێشەممە، 9ی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای ئیلام لە راگەیێندراوێکدا گوتی، بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی بارانبارین لە پارێزگاکە مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.
 
بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای ئیلام، سبەی چوارشەممە لە سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگاکە پشوو دەبێ.
 
لە 24 کاژێری رابردوودا لە پارێزگای سنە تێکڕای بارانبارین 70 ملم، پارێزگای ئیلام 35 ملم، لوڕستان 52 ملم و کرماشان 83 ملم بووە.
 
تاوەکو ئێستا لە پارێزگای ورمێ بڕەکە رانەگەیێندراوە، بەڵام کەشناسیی ورمێ پێشبینی بارینی 250 ملم تاوەکو تەواوبوونی ئەم شەپۆلە دەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە