رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پەروەردە و فێرکردنی لوڕستان دەڵێت، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک کە ژمارەیەک مامۆستای تێدابوون، مامۆستایەک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی سەید عیسا سۆهرابی، رۆژی سێشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری "پێژۆ 405" لە سێڕێیانی کارگەی گەچ بۆ شاری کوهنانی لە پارێزگای لوڕستان، مامۆستایەک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
سۆهرابی ناسنامەی ئەو مامۆستایەی گیانی لەدەستداوە ئاشکرا دەکات: ناوی "خەیزەران شەرەفیپور" ـە و گوتیشی، ئەم پێنج مامۆستایە لە رێگەی رۆیشتن بۆ شوێنی دەوامیان لە گوندەکانی نزیک شاری "کوهنانی" بوون کە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.
بەپێی ئامارەکان مامۆستا بریندارەکان بریتین لە؛ ئەیووب مورادی، محەممەدجەواد عەبدی، سومەیە ئەحمەدیفەڕ و نەسرین بەخشی.
شەپۆلێکی چڕی باران و بەرف سەرجەم پارچەکانی کوردستان بەتایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆی کەمبوونەوەی دیتن لە هەندێک شوێن، خێرایی زیاد و ناستانداربوونی رێگەوبانەکان و ئۆتۆمبێلەکان، چەندین رووداوی هاتووچۆ لە 24 کاژێری رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویانداوە و بەوهۆیەوە چەند هاونیشتمانییەک گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ