رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لەنێو فڕۆکەخانەی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، ئەو دەنگە بەرزەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نزیک فڕۆکەخانەکەوە بیستراوە هێرشی درۆنی نەبووە، بەڵکو مەشق و راهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک هاونیشتمانی لە هەولێر پەیوەندییان بە رووداو کرد و گوتیان، دەنگی بەرزیان لە نزیک فڕۆکەخانەی شارەکەوە بیستووە.
نیگەرانی ئەو هاونیشتمانییانە لەوێوە سەرچاوە دەگرێت کە لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جار بە درۆن هێرشکراوەتە سەر دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ رووداوی ئاشکراکرد، ئەو دەنگەی ئەمڕۆ بیستراوە، تەنیا مەشقی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە بۆ ئەو سیستمە دژە مووشەکییەی بەکاریدەهێنن.
دوایین جار کە بە درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر رۆژی 2-1-2024 بوو، درۆنەکە لە رێگەی سیستمی دژەمووشەکییەوە تێکشکێندرا و هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ