دوو منداڵە بێ سەرپەرشتەکەی کەرکووک دەگوازرێنەوە هەرێمی کوردستان

11-02-2025
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
ئەو دوو منداڵەی لە کەرکووک دوای لەدایکبوونیان، دایک و باوکیان خۆیان شاردەوە و رووداو پێشانی دان، بڕیار درا بگوازرێنەوە هەرێمی کوردستان
ئەو دوو منداڵەی لە کەرکووک دوای لەدایکبوونیان، دایک و باوکیان خۆیان شاردەوە و رووداو پێشانی دان، بڕیار درا بگوازرێنەوە هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوو منداڵی بێ سەرپەرشت کە لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک ژیاون، دەگوازرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان. منداڵەکان کە بە ناوی خوازراوی شوشە و ئەژین ناسراون، لەدوای لەدایکبوونیان لە نەخۆشخانەکە جێهێڵدراون.
 
شوشە کە تەمەنی سێ ساڵ و دوو مانگە و ئەژین کە تەمەنی 11 مانگە، دوای لەدایکبوونیان دایکیان خۆی شاردووەتەوە و باوک و کەس و کاریان نادیارن. لە بەشی نەبەکامەکانی نەخۆشخانەکە، کارمەندەکان وەک منداڵی خۆیان پەروەردەیان کردوون.
 
ئەسما قاسم، کارمەندی تەندروستییە و دەڵێت: "ئەرکی کارمەندانی بەشی نەبەکامەکان بەرامبەر منداڵەکان تەنیا چاودێریکردن نەبووە. هاوشێوەی منداڵی خۆیان خەرجییان لە ئەستۆ گرتووە و رۆژانە پێداویستییەکانیان بۆ دابین کردوون."
 
دکتۆر فایزە خەتاب، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، دەڵێت پێش گواستنەوەیان پشکنینی گشتی بۆ هەردوو منداڵەکە کراوە و سەلامەتن. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی، دکتۆر بەڵێن عومەر دەڵێت گواستنەوەی منداڵەکان دوای راپۆرت و بەدواداچوونی رووداوەکە هاتووە.
 
جێهێشتنی نەخۆشخانە، هەرچەندە بۆ منداڵەکان هەنگاوێکە بەرەو داهاتوویەکی باشتر، بەڵام بۆ کارمەندەکان کە بوونەتە هاوڕێی رۆژانەیان، جیابوونەوەیان سەخت بووە و فرمێسکیان لە چاو دەچۆرێنێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.