رووداو دیجیتاڵ
لە مانگی رەمەزانی ئەم ساڵ، رووداو دیجیتاڵ لەسەر ماڵپەڕ و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا چاڵێنجی تایبەتی دەبێت و دەرفەت دەدات بە هاونیشتمانییان و موسڵمانان کە رەمەزان بکەنە وێستگەیەک بۆ کاری چاکە و بەرژەوەندیی گشتی.
بۆ بەشداریکردن لە چاڵێنجەکە، لە سەرەتای رەمەزانەوە پێویستە رۆژانە لەگەڵ خشتەی تایبەتی رووداو بڕۆیت بۆ کردنی کارەکان کە خۆیان دەبیننەوە لە ژمارەیەک چالاکیی، ژینگەیی، مرۆیی، تەندروستی و وەرزشی.
بۆ تۆمارکردنی کارەکان، رۆژانە لەسەر خشتە تایبەتەکەی رووداو هێمای پێچەوانە دەکەیت کە وادەکات رۆژەکان وەکو زنجیرەیەک بە یەکدییەوە ببەستێتەوە. خشتەکە بەشێوەی پی دی ئێف ئامادەیە، دەتوانیت لەلای خۆت چاپی بکەیت، یان لە مۆبایلەکەتدا هەڵی بگریت.
ئەگەر رۆژێک لە چاڵێنجەکە داببڕێیت، ئەوا زنجیرەکەت دەپچڕێت و ناتوانیت لە چاڵێنجەکە بەردەوام بیت.
لە کۆتایی مانگی رەمەزاندا، بەشێوەی تیروپشک خەڵات دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی بەتەواوی پابەندی چالاکییەکان بوون و بەڵگەی دروستیان هەیە کە مانگەکەیان بۆ چاکەی گشتی بەکارهێناوە.
لەنێو چالاکییەکاندا، بەخشینی خۆراک بە کەسانی هەژار و دراوسێکانتان، یارمەتیدانی ئاژەڵانی بێلانە، پاکڕاگرتنی سرووشت، دوورکەوتنەوە لە خۆراک و شیرینیی ناتەندروست و چەندین چالاکیی جۆراوجۆری دیکە هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ