لە سنووری گەرمیان هاونیشتمانییەک بە هەورەبرووسکە گیانی لەدەستدا

10-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەک کە شوان بووە، ئەمڕۆ بەهۆی هەورەبرووسکەوە لە سنووری گەرمیان گیانی لەدەستدا.

عەقید عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو هاونیشتمانییە ناوی محەممەد قادر مەحموودە و لەدایکبووی 1977ـە".
 
رووداوەکە لە گوندی قەرەچەم لە ناحیەی مەیدان روویداوە. گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتی، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی قەزای شارەزوورە و بۆ شوانی چووەتە سنوورەکە.
 
تەرمی هاونیشتمانییەکە رەوانەی دادپزیشکیی گەرمیان کراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.