دەست بەسەر ئاژەڵە ماڵییەکانی ژێر پردەکەی سلێمانیدا دەگیرێت

10-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە هەڵمەتێکدا لە ژێر پردەکەی سلێمانی، کە شوێنی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی ماڵی و پەلەوەرە، دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵی ماڵیدا. سەرۆکی رێکخراوی هانای ئاژەڵان دەڵێت، "11 پشیلە دەستیان بەسەردا گیراوە، کە هەموویان نەخۆشن."
 
ژمارەیەک ئاژەڵدۆست ناڕەزاییان دەربڕیوە بەوەی ئاژەڵی ماڵی و پەلەوەری کێوی لە ژێر پردەکەی سلێمانی، "بازرگانیی ناتەندروست"یان پێوە دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایە داواکاری گشتیی سلێمانی فەرمانی کردووە دەست بەسەر ئەو ئاژەڵ و پەلەوەرانەدا بگیرێت.
 
هەڵمەتەکە لەسەر داوای رێکخراوی هانای ئاژەڵان بووە. شادی عەلی، سەرۆکی رێکخراوەکە ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو هەڵمەتەی ئەمڕۆ بەڕێوەمان برد، بە هاوکاری پۆلیسی دارستان و لیژنەکانی قایمقامییەت بووە و بەردەوامیش دەبێت."
 
هەڵمەتەکە دژی بازرگانیی ناتەندروستە بە ئاژەڵی ماڵی و کێوی و پەلەوەری کێوی. شادی عەلی دەڵێت، "ئەمڕۆ دەستیان بەسەر 11 پشیلەی ماڵیی زینە و بازێکدا گرتووە."
 
سەرۆکی رێکخراوی هانای ئاژەڵان باسی لەوەش کرد، "ئاژەڵەکانی ژێر پردەکە زۆر ئازار دەدرێن و بە شێوەیەکی خراپ بەخێودەکرێن بۆ فرۆشتن و بازرگانیی پێوەکردن. جگە لە ژێر پردەکە، لە هەر شوێنێکی دیکە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵی ماڵیدا بکرێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت."
 
ئەو 11 پشیلەیەی دەستیان بەسەردا گیراوە، تەندروست نەبوون و هەموویان رەوانەی سەنتەری پزیشکیی ڤێتێرنێری کراون، بڕیارە دواتر رێکخراوی هانای ئاژەڵان رادەستی ژینگەدۆستانی بکات.
 
ئەمڕۆ لە ژێر پردەکەی سلێمانی لەلایەن خەڵکەوە سەگ، بەچکەی گورگ، رێوی، مار و دووپشکیش بۆ فرۆشتن دانراوە، "بەڵام پێش گەیشتنی لیژنەکانی قایمقامییەت و پۆلیسی دارستان بە لیژنەکەیان زانیوە و هەڵاتوون."
 
ژێر پردەکەی سلێمانی، دەکەوێتە شەقامی مەولەوی؛ بەنێوبانگە بەوەی زۆرترین ئاژەڵ و پەلەوەری ماڵی و کێویی تێدا دەفرۆشرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سوێندخواردنی دادوەر جاسم جەزا لە بەردەم لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق.

دادوەرێکى کورد بووە ئەندامى یەدەگى دادگەى فیدراڵیى عێراق

دادوەرێکى کورد وەک ئەندامى یەدەگى دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق سوێندى یاسایی خوارد، بۆ پڕکردنەوەى پشکى کورد لەو دادگەیە، پێشبینی دەکرێت پلەکەی بۆ دادوەرى بنەڕەتی بەرز بکرێتەوە.