قایمقامیەتی رانیە: کەسێکمان دەستگیرکرد دەیویست مانگایەکی تووشبووی نەخۆشیی تەبەق بفرۆشێت

10-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامیەتی قەزای رانیە دەڵێت، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە ویستوویەتی مانگایەکی تووشبووی نەخۆشی تەبەق بە گۆشتفرۆشەکان بفرۆشێت. 
 
قایمقامیەتی قەزای رانیە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لیژنەی هاوبەشی قایمقامیەتی شارەکە بە هاوبەشی بەشی ئابووری بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین چاودێری هاووڵاتییەکیان کردووە کە "دەیویست مانگایەکی توشبووی نەخۆشی تەبەق، بە گۆشتفرۆشەکان بفرۆشێت و ساخی بکاتەوە، بەڵام  کەس ئامادەنەبوو لێی بکڕێت."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، خاوەنی مانگاکە دووبارە لەشەودا هەوڵی داوە مانگاکە بفرۆشێت، بەڵام پێی نەفرۆشراوە تاوەکو مرداربووەتەوە، دواتر کەلاکی مانگاکەی لەسەر رێگای هاووڵاتییان لەناو زەویێکی کشتوکاڵی لە ( گردە دێمە)  فڕێداوە. 
 
قایمقامیەتی رانیە ئاماژە بەوە دەدات، لیژنە هاوبەشەکان بەهاوبەشی بەشی ئابووری ئاسایشی راپەڕین شەو رۆژێک بەدوای کەلاکی مانگاکەدا گەڕاون و دوای 12 کاژێر دۆزیویانەتەوە. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای دۆزینەوەی مانگاکە، خاوەنەکەی دەستگیر کراوە و بە بەمادەی (240) لە یاسای سزادان رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە