سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیرکران

10-05-2025
نزار جەزا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە دە کیلۆ کریستاڵەوە لە سلێمانی دەستگیرکران.
 
عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی) بە رووداوی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە دە کیلۆ کریستاڵەوە لەبەرامبەر تێرمیناڵی شارەزوور لە سلێمانی دەستگیرکران.
 
ئاماژەی بەئەوەشدا، بازرگانەکان بەهاوبەشی لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سلێمانی و هەولێر دەستگیران.
 
باسی لەئەوەشکرد، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا "بازرگانەکان هەوڵی راکردنیانداوە، بۆیە تەقەیان بەسەرداکراوە، بەڵام هیچ کەسێک بریندارنەبووە."
 
سەلام عەبدولخالق ئاماژەی بەوەشدا، "بازرگانەکان ویستوویانە ماددەکان لەهەرێمی کوردستان بفرۆشن و بەدیاریکراوی بیبەنە پارێزگای دهۆک."
 
بەپێی ئامارەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 388 تۆمەتباری مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون، کە 173 کەس بەکارهێنەربووە، 143 بازرگانی ئاسایی بووە، 72 کەس بازرگانی نێودەوڵەتی بووە، هەروەها لەماوەی ساڵی رابردووشدا نزیکەی هەزار تۆمەتبار بەهەر سێ جۆرەکەوە دەستگیرکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەیەکی کارتی زانیاری.

کارتی زانیاریی سلێمانی: دەرهێنانی کارت بەردەوامە و رانەوەستاوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی دەڵێت، هیچ نووسراوێکی فەرمی بۆ راگرتنی کارەکانیان بە ئەوان نەگەیشتووە و دەرهێنانی کارتەکە بەردەوامە.