کرێکارێک لە کەلار لەنێو بیر دا کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

10-08-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار دەڵێ، کرێکارێکی تەمەن 56 ساڵ لە کاتی کارکردندا لەنێو بیرێکدا کارەبای گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی 8ـی 2025، رەفیق قادر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە رووداوی گوت، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاژێر 9:00 بۆ 9:30 هاونیشتمانییەکیان هێنایە نەخۆشخانەکەمان، کوڕێکی خۆی لەگەڵی بوو و گوتی کارەبا گرتوویەتی."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، هاونیشتمانییەکە ناوی رەفیق سابیر عەباس و تەمەنی 56 ساڵ و لە کاتی کارکردندا لەنێو بیری ئاودا لە گەڕەکی شێروانەی شاری کەلار، گیانی لەدەستداوە.
 
رەفیق قادر گوتی، "هاووڵاتییەکە کە گەیێندرایە لای ئێمە گیانی لەدەستدابوو. بە گوتەی کوڕەکەی، پێکەوە کاریان کردووە و لە کاتی پاککردنەوەی بیری ئاوی ماڵێکدا کارەبا گرتوویەتی".
 
رەفیق قادر گوتی، تەرمەکەی بە مەبەستی توێکاری رەوانەی مەڵبەندی پزیشکی دادوەریی کەلار کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.