پێنتاگۆن بۆ رووداو: ئەمریکا بەپێی پێویست گۆڕانکاری لە پێکهاتەی هێزەکانی لە عێراق دەکات

10-09-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، لە پێداچوونەوە بە هێزەکانیان لە عێراق بەردەوامن و بەپێی پێویست گۆڕانکاری لە پێکهاتەیان دەکەن. راشیگەیاند، پابەندن بە کۆتایی هێنانی ئەرکی سەربازی لە عێراق لە ئەیلوولی 2026.
 
رۆژی چوارشەممە 10-09-2025 وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە وەڵامی پرسیاری دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن، لەبارەی هێزەکانی خۆیان لە عێراق گوتی: "بەپێی پێویست گۆڕانکاری لە هێزەکانمان دەکەین. ئێمە بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان لەنێو عێراقدا تاوەکو مانگی ئەیلوولی 2025 پابەندین و لە پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش لە سووریا لە بنکەکانی عێراقەوە تاوەکو مانگی ئەیلوولی 2026  بەردەوام دەبین."
 
پێنتاگۆن راشیگەیاند، دوای گواستنەوەکە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی هاوکاریی ئەمنیی دوولایەنە لەگەڵ عێراق بەردەوام دەبێت.
 
رۆژی 25-08-2025 سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، جووڵەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانی عێراقدا دەستیپێکردووە. "کشانەوەی هێزەکان لە بنکەی عەین ئەسەد و بەغداوە دەستپێدەکات و ئاراستەی جووڵەکە بەرەو هەرێمی کوردستان دەبێت."
 
لە وەڵامی پرسیاری رووداودا سەبارەت بە راپۆرتەکان لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەکانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و ڤیکتۆریا لە بەغدا، سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی عێراقی گوتی: "بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کشانەوەکە لە کۆتایی مانگی ئەیلوولەوە لە بنکەی عەین ئەسەد و بەغداوە دەستپێدەکات."
 
سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردەوە، ئەو جموجووڵانەی ئێستا لە بنکەکاندا هەن، ئامادەکارین بۆ پرۆسەی کشانەوەکە و رایگەیاند: "کشانەوەکە بەرەو هەولێر دەبێت، نەک وڵاتانی دەوروبەر."
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.