رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، کوڕ و باوکێک لە بەنداوی سلیڤانای پارێزگاکە خنکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی ئەیلوولی 2025، فەرزین رەزازادە، سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە تەرمی ئەو باوک و کوڕە بدۆزنەوە.
ئەو باوک و کوڕە دانیشتووی شاری ورمێن. باوکەکە ناوی مەنوچێهر سەولەتییە و تەمەنی 47 ساڵە و کوڕەکەشی ناوی مێهرسامە و تەمەنی 7 ساڵە.
رۆژی 7ی ئەیلوولی 2025، بابەک نیک نیا، جێگری بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای ورمێ بۆ کاروباری پاراستن و بەکارهێنان رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا 13 کەس لە بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە خنکاون
بە پێی رێنماییەکان، مەلەکردن لە نێو بەنداوەکان قەدەخەیە و لە دەوروبەری بەنداوەکان چەندین تابلۆ دانراون کە لەسەریان نووسراوە "مەلەکردن قەدەخەیە"، بەڵام بەشێک لە هاونیشتمانییان پابەندی ئەو رێنماییە نابن.
بەپێی ئامارێکی فەرمیی دادپزیشکیی ئێران، ساڵی رابردوو هەزار و 26 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاودا خنکاون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ