دەزگای ئاسایش: باندێکی بازرگانی کۆچبەری نایاسایی بە 14 کۆچبەرەوە دەستگیرکران

10-09-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی باندێکی 7 کەسیی بازرگانیی کۆچبەری نایاسایی راگەیاند، گوتەبێژی دەزگاکەش رایگەیاند، کۆچبەری بەنگلادیش و پاکستانیان بە قاچاخ هێناوە.
 
دەزگاکە دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان، توانییان بازرگانێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی و 6 کەسی دیکە بەتۆمەتی هاوکاریکردنی دەستگیربکەن.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە ئەو باندە لە شەوی 14-08-2025  لە کاتی هێنانی 14 کۆچبەری نایاسایی بۆ هەرێمی کوردستان، کە  لەناو بارهەڵگرێکدا شاردرابوونەوە. دەستگیرکران.
 
عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە گەورە بازرگانێکی کۆچبەری نایاساییە و لەگەڵ ئەو 6 کەسە وەکو باندێک کاریان کردووە."
 
عەقید سەلام گوتیشی، "ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی هێناویانن زۆربەیان خەڵکی بەنگلادش و پاکستان بوون."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.