مامۆستایەکی زمانی کوردی بۆ تەواوکردنی حوکمەکەی چووە زیندانی سنە

10-11-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
ئیدریس مینبەری، مامۆستای زمانی کوردی و چالاکڤانە.
ئیدریس مینبەری، مامۆستای زمانی کوردی و چالاکڤانە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئیدریس مینبەری، مامۆستایەکی زمانی کوردییە لە سنە و بۆ تەواوکردنی حوکمەکەی چووە زیندان.
 
ئیدریس مینبەری، مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی رێکخراوی نۆژینە و رۆژی 05-11-2025 لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگەی سنەوە ئاگادارکرایەوە کە رۆژی شەممە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە دادگە بناسێنێت.
 
لە رێورەسمێ بەرێکردنی ئەو مامۆستایەدا، ژمارەیەک لە کەسوکار و هاوڕێکانی ئامادەبوون و رایانگەیاند، درێژە بە کارەکانی دەدەن.
 
رێکخراوی کولتووری- کۆمەڵایەتیی نۆژین ساڵی 2010 دامەزراوە و لە شار و گوندەکانی پارێزگای سنە کۆرسی فێرکردنی زمانی کوردی دەکاتەوە.
 
ئیدریس مینبەری لە دامەزرێنەرانی رێکخراوەکەیە، مامۆستای زمانی کوردی و چالاکڤانێکی دیاری شاری سنەیە.
 
بەشێکی ئەو هاونیشتمانییانەی بۆ بەڕێکردنی ئیدریس مینبەری وەستابوون، خۆشیان رووبەڕووی لێپرسینەوە و سزادان بوونەتەوە.
 
لەوانە سۆما پوور محەممەدی، هاوژینی ئیدریس کە بە زیاتر لە 10 ساڵ زیندانیکردن سزادراوە؛ هەروەها زارا محەممەدی و سەیوان ئیبراهیمی کە ئەوانیش حوکم درابوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."