رووداو-ئەڵمانیا
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتی ئەڵمانیا، بریاردرا ئەرکی سوپای وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان و عێراق درێژ بکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-12-2025، لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی ئەڵمانیا بڕیار لەبارەی درێژکردنی مانەوەی سەرباز و راوێژکارانی سوپای وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان و عێراق درا.
گوتەبێژێکی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەرکی سوپاکە تاوەکو 31-01-2027 درێژ دەکرێتەوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە ژمارەی سەرباز و راوێژکارەکان و ئەرکەکەدا ناکرێت."
ئەم بڕیارەی حکومەتی ئەڵمانیا، پێویستی بە پەسندکردنە لەلایەن پەرلەمانی فیدراڵییەوە.
نوێ دەکرێتەوە...
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ