رووداو دیجیتاڵ
لە کاتی لافاوەکەی ناحیەی تەکیە، قوتابییانی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە ترسی لافاوەکە قیژە و هاواریان بوو. بەجیاوازی 15 چرکە زیاتر لە 20 قوتابی لە مردن رزگاریان دەبێت.
دوای رووداوەکە، خەڵک باوەڕیان نەدەکرد، چۆن منداڵەکانیان لەو رووداوە رزگاریان بووە.
دەریا لەتیف، هاونیشتمانییە و دەڵێت، "ئەو هەموو منداڵە دەیانقیژاند، سوپاس بۆ خودا 20 کەس لە پاڵ ئەو بوون و رزگارکران. هەموویان هاواریان دەکرد تخوا کاکە بمبەن".
ئەوەی لە ڤیدیۆیەکە دەردەکەوێت، ئالان هێمنی تەمەن 20 ساڵە، بەهێزی لافاوەکە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی رادەماڵێت. ئەو هێشتا لە شۆکی رووداوەکەدایە و بڕواناکات رزگاری بووە.
ئالان هێمن دەڵێت، "ویستم بچم بۆ دووکان لافاوەکە زیادی کرد، سیارەکەمی هێنا تاوەکو ئێرە و خۆیشمی تێدا بووم. لێرە دەرگای سەکنم کردەوە و نزیکەی دوو هەزار مەتر بردمی و لەوێش بە تەلبەند و عاموود خۆم گرتەوە".
هێشتا دەیان چیرۆکی تراژیادیای دیکە ماوە باس نەکراون، بەڵام لە ساتی لێقەوماوانی چەمچەماڵ، شۆرش، تەکیە و لەیلان وەکو یادگارییەکی تاڵ هەر دەمێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ