ئەو پیاوەی لە چوارقوڕنە هاوژینەکەیی دایە بەر گولـلە، رووبەڕووی پۆلیسیش بووەوە

11-03-2021
بەختیار قادر
بەختیار قادر
نیشانەکردن رووداوی تەقەکردن چوارقوڕنە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەو کەسەی بە دەمانچە لەنێو بازاڕی شارەوانیی چوارقوڕنە هاوژینەکیی دایە بەر گولـلە و برینداریکرد، ئەمڕۆ لەکاتێکدا پۆلیس ویستوویەتی دەستگیری بکات، بە دەمانچە رووبەڕووی پۆلیسیش بووەتەوە و دواتر دەستگیرکراوە.
 
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، دوای بریندارکردنی هاوژینەکەی بە چەکی دەمانچە و وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار، پۆلیسی شارۆچکەی چوارقوڕنە دوای بەدەستهێنانی زانیاریی شوێنی تۆمەتبار، بەمەبەستی دەستگیرکردنی چوونەتە سەری، بەڵام ئامادەنەبووە خۆی رادەستی پۆلیس بکات و رووبەڕوویان وەستاوەتەوە بە دەمانچە تەقەی لە پۆلیس کردووە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، هیچ پۆلیسێک لەکاتی رووبەڕووبوونەوەکەدا بریندارنەبووە و توانیویانە دەستگیریبکەن.
 
شۆڕش ئیسماعیل ئەوەی خستەڕوو، تۆمەتبارەکە ناوی (ا. م. س) و تەمەنی 30 ساڵە، پیشەی کاسبە و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە؛ لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە و بەردەوامە.
 
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 10-03-2021 ئافرەتێکی تەمەن 35 ساڵ بە چەکی دەمانچە لەناو بازاڕی شارەوانیی چوارقوڕنە بریندارکرا و ئافرەتەکە بە پۆلیسی گوتبوو هاوژینەکەی تەقەی لێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دایکێک منداڵەکەی هەڵگرتووە و ئاوارە دەبێت

"تەرمەکەیان بەجێهێشت"؛ چیرۆکی خێزانێکی کورد لە تەبقا کە درانە بەر دەستڕێژی گولـلە

خێزانێکی ئاوارەی عەفرین لە کاتی هەوڵدان بۆ دەربازبوون لە تەبقا، کەوتنە بەر دەستڕێژی گولـلەی گرووپە چەکدارەکان. لە ئەنجامدا باوکی خێزانەکە شەهید بوو، دایکەکە و بووکەکەشیان بریندار بوون.