رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکردوون. گوتەبێژی پۆلیسی شارەکەش ئاماژە بەوە دەکات: "یەکێکیان تۆمەتبارە بەوەی خەزووری کوشتووە؛ ئەوی دیکە برای بکوژەکەیە و تۆمەتبارە بەوەی یارمەتی بکوژی داوە."
ئەمڕۆ چوارشەممە 11-06-2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە: "دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، کە ئەو دوو کەسە تۆمەتباربوون بە کوشتن و بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبوون، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد".
بە گوێرەی پۆلیسی سلێمانی، بەزووترین کات توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن؛ هەروەها دەستگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێک لە جۆری (کیا) کە لە کاتی هەڵاتنیاندا بە تۆمەتباران بووە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی گوت: "یەکێک لەو کەسانە تۆمەتبار بووە بەوەی خەزووری کوشتووە؛ ئەوی دیکە برای بکوژەکەیە وتۆمەتبارە بەوەی یارمەتی کوشتنەکەی داوە."
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: "تۆمەتبارەکان ناویان (ف، م، ح) لە دایکبووی 1981ـە و (ع، م، ح) لە دایکبووی (1985)ـە؛ ئێستا بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند و بەپێی مادەی (405) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون."
سەرکەوت ئەحمەد دەشڵێت: "دوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان و ئامادەبوونی یەکەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتباران رادەستی یەکەکە کران."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ