رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، لە قەزای پشدەر دوو کەسیان بەتۆمەتی کارکردن بە پارەی تەزویرەوە دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانیان لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی پارەی تەزویر لە مارکێتێکدا، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان ناوی (ع.ح.ع) بووە و لەدایکبووی ساڵی 2008 بووە. یەکێکی دیکەیان ناوی (ع.ف.س) بووە و لەدایکبووی ساڵی 1995 بووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر یەک ملیۆن و 205 هەزار دیناری عێراقی لە جۆری 25 هەزار دیناری و 700 دۆلاری ئەمریکی لە جۆری 100 دۆلاری."
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکانیان داناوە و ئاشکرایان کردووە کە "پارەکەیان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێناوە و ویستویانە لە بازاڕ ساغی بکەنەوە."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، دوو تۆمەتبارەکە، بەبڕیاری دادوەر بە مادەی 281 له یاسایی سزادانی عێراقی راگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ