رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی شاعیری دیاری کورد مامۆستا جەمال شارباژێڕی، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری و رۆشنبیرانی کوردستان دەکات و دەڵێت، "خه‌رمانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى له شيعر و ده‌قى جوان پێشكه‌ش به خوێنه‌ر كردووه."
رۆژی دووشەممە، 10-07-2023، شاعیر جەمال ئەمین عارف، ناسراو بە جەمال شارباژێڕی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە نەخۆشیی شێرپەنجەی خوێن کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11-07-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەوبۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری و رۆشنبیرانی کوردستان کرد و رایگەیاند، "هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهرەبهبانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیوایە کە "مامۆستا جه‌مال شارباژێڕى به به‌رهه‌م و نووسينه‌كانى، خزمه‌تێكى زۆرى به كايه‌ى وێژهيى و رۆشنبيريى كوردستان كردووه و خه‌رمانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى له شيعر و ده‌قى جوان پێشكه‌ش به خوێنه‌ر كردووه."
جەمال ئەمین عارف لە 01-10-1941 لە گوندی واژەی شارباژێڕ لەدایکبووە، لە ساڵی 2000ـەوە لە لەندەن دەژی.
دیوان جەمال، کچی جەمال شارباژێڕی بە رووداوی راگەیاند، بەنیازن لە چەند رۆژی داهاتوودا تەرمەکە بگەڕێننەوە و لە هەرێمی کوردستان بەخاکی بسپێرن.
شاعیرەکە لە قەزای چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی پەیکەرێکی رێزلێنانی بۆ دروستکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ